كۆنگره‌ی دووهه‌می رێكخراوی مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ
له برینانیا به رێوه چوو
رێكخراوی مافی ژنی كورد, مافی مرۆڤ كۆنگره‌ی دووهه‌می ساڵانه‌ی خۆی له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی بریتانیا له رێكه‌وتی 3ی مه‌ی 2008دا به‌رێوه برد. له‌م كۆبونه‌وه‌دا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی و چالاكانی مافی ژنان و هه‌روه‌ها نۆێنه‌رانی حیزبه كوردستانیه‌كانی رۆژهه‌ڵات به‌شداریان هه‌بوو. جێگه‌ی سه‌رنجه كه زۆربه‌ێ ئه‌م به‌رێزانه له وڵاتانی دیكه‌ی ئوروپاوه له‌م كۆبونه‌وه‌دا به‌شداریان كردبوو. كۆنگره پاش یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادی هه‌موو گیابه‌ختكردووانی رێیازی ئازادی و یه‌كسانی ئینسان، به‌رنامه‌ی خۆی به‌م چه‌شنه به ئه‌نجام گه‌یاند. به شیعرێكی شاعیری گه‌وره وئازادیخوازی كورد، شێركۆ بێكه‌س كه له لایه‌ن به‌رێز چیمه‌نی رهحیمیهوه پێشكه‌ش كرا، بێده‌نگیه‌كه شكا. پاشان به‌رێز ناهیدی به‌همه‌نی كورته باسێكی سه‌باره‌ت به ناساندنی رێكخراوه‌كه و پهیرَهو و پڕۆگرامه‌كه‌ی به ئاگاداری میوانان و ئه‌ندامانی به‌شدار بوو گه‌یاند. له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا په‌یامی رێكخراوی ژنانی "ئازه‌رمێهر" كه له شاری سنه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه كرابوو، خۆێندرایه‌وه.له دوواییدا به‌رێز رووفیا ره‌مه‌زانعه‌لی، ئه‌ندامی مافی ژنی كورد,مافی مرۆڤ له سه ر بارودۆخی ژنانی كورد ومێژووی خۆێندهواریان و پله‌ی كاری و كۆمه‌ڵایه‌تیان به‌حسێكی هێنایه گۆرێ و داوای له به‌شداربووان كرد تا بۆ چاره‌سه‌ر كردنی موشكیلاتی ژنانی كۆرد،له‌وانه خۆكۆژی و كوشتنی ژنان له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا رێگایه‌كی شیاو وچارهسهرێكی خێرا ببیندرێته‌وه. به‌شداربووانی كۆنگره را و بۆچوونی خۆیان له‌م بابه‌ته‌وه به هه‌ستێكی به‌رپرسانه‌وه ده‌ربڕی. له دوای كۆتایی پێ هێنان به‌م به‌حسه، كاك فاروقی بابامیری به نۆێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه قسه‌ی كرد و ئاماده‌بوونی ئه‌م حبزبهی بۆ داكوكی كردن له مافی ژنانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌موو بابه‌تێكه‌وه راگهێاند. په‌یامی به‌رێز كۆیستان گادانی ئه‌ندامی ناوه‌ندی حیزبی دێموكرات له لایه‌ن ئه‌م به‌رێزه‌وه به‌شێكی دیكه‌ی پڕوگرامهكهمان بوو. پاشان كاك سه‌عیدی شهمس به نۆێنه‌رایه‌تی "كۆمه‌ڵگای یه‌كگرتووی كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات له بریتانیا"وه سه‌باره‌ت به بارودۆخی ژنان له كوردوستانی ڕۆژهه‌ڵات وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و پێویستی پێك هێنانی ناوه‌ندێكی بۆ لێكۆلینه‌وه له سه‌ر كێشه‌ی ژنانی كورد خسته به‌ر سه‌رنجی به‌شداربووانی كۆنگره.
به‌شی دووهه‌می ئه‌م به‌رنامه‌یه به لێكۆلینه‌وه له سه‌ر كار و چالاكیه‌كانی یه‌ك ساڵی رابردووی رێكخراوه‌كه درێژه‌ی پێ درا و چاوخشاندنه‌وه‌یه‌ك كرا به سه‌ر كه‌م و كۆریهكاندا و پێشنیار و گه‌ڵاله‌ی باش بۆ داهاتووی كاری رێكخراوه‌كه‌مان هاته گۆرێ. چالاكانی رێكخراوی مافی ژنی كۆرد، مافی مرۆڤ، راپۆرتی كاری خۆیان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا پێشكه‌ش كرد. دوای بیستنی گۆزارشهكان، له كۆتاییدا ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه به به‌شداری رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان هه‌ڵبژێردرا. هه‌روه‌ها ناوه‌ندێك بریتی له چه‌ن كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه‌یه به مه‌به‌ستی تۆێژینه‌وه و كار له سه‌ر پرسی ژنی كورد، به نێوی "ناوه‌ندی لێكولینه‌وه ژنی كورد" پێك هات. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌م مه‌راسمه‌دا چه‌ن كه‌س له میوانان و دوستانی به‌شداربوو له سه‌ر داوای خۆیان به فه‌رمی وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌م رێكخراوه‌یه وه‌رگیران. هه‌روه‌ها كۆنگره بریاری ده‌ركردنی راگه‌یاندنێكی بۆ پشتێوانی له خه‌باتی چالاكانی ژنی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، په‌سه‌ند كرد.
كۆنگره‌ی دووهه‌می "مافی ژنی كورد,مافی مرۆڤ" له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ره‌فیقانه و پر له هه‌ست دا له ئێواره‌ی ئه‌م روژهدا سه‌ركه‌وتوانه كوتایی به كاری خۆی هێنا.
ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌ری مافی ژنی كورد، مافی مرۆڤ
مه‌ی 2008
_small.JPG)